بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پشتیوانى حکومەتى عێراق دەکات بۆ ئامادەبوون و بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا و چاکبوونەوە لە کاریگەرییە خێرا و مام ناوەندەکانى ڤایرۆسەکە
ڤایرۆسى کۆرۆنا پێناسەى قەیرانى تەندروستى جیهانى دەکات لە ئێستادا. سەرەڕاى ئەوەى قەیرانێکى تەندروستییە، لەگەڵیدا قەیرانى کۆمەڵایەتى و ئابوورى و سیاسیشە. هەموو ڕۆژێک دۆخى کار و سەرچاوەکانى ژیان و داهات کاریگەرى زیاتریان بەر دەکەوێت بەبێ ئەوەى ڕوون بێت کە کەى سەقامگیریمان بۆ دەگەڕێتەوە. لەکاتێکدا بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە کەلێنى ڕەگداکوتاوى کۆمەڵایەتى دەرخست، لەهەمان کاتدا بووە هۆى ئەوەى کۆمەڵگاکان ڕووبەڕووى شەرمەزارى ببنەوە
لە ڕووبەڕووبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنادا، حکومەتى عێراق هەستا بە جێبەجێکردنى چەند پێوەرێک لە شوباتى 2020 دا، سەرەڕاى بوونى ئاستەنگى سیاسى و ئابوورى و کۆمەڵایەتى و ئاسایش لە وڵاتدا. ئەم رێکارانەش بریتى بوون لە سنوردارکردن و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەى زیاترى ڤایرۆسەکە و برەودان بە سیستەمى تەندروستى و بەشداریکردن لەگەڵ کۆمەڵگاکان و پێداچوونەوە بە دۆخى هاتوچۆ. سەرەڕاى ئەم ڕێکارانەش، ژمارەى توشبووان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە
پشتیوانییەکانمان
بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە قۆناغەکانى سەرەتاوە پشتیوانى حکومەتى عێراقى کردووە بۆ کەمکردنەوەى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا و کەمکردنەوەى گیانلەدەستدان و کاریگەرییەکانى ڤایرۆسەکە بەسەر ئابوورییەوە و لە هەمان کاتدا بە شێوەیەکى چاڵاکانە کارى بۆ بنیاتنانى پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى کردووە
بەمەبەستى دڵنیابوون لە جێبەجێکردنێکى باش و چوست، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا سوود لەو میکانیزم و سەرچاوانەى هەن وەردەگرێت بۆ پشتیوانیکردنى ئەو بەدەمەوچوونەى. دەرئەنجام، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانلە عێراقبڕى 41.02 ملیۆن دۆلارى ئەمریکى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا کۆکردووەتەوە بە کۆمەکى کۆمەک بەخشە نوێیەکان و وەرگرتنى ڕەزامەندى بەخشەران بۆ دووبارە داڕشتنەوەى ئامانجى کۆمەکەکانیان
ستراتیژیەتمان
کاریگەرییەکانمان
کاریگەری ئابوورى کۆمەڵایەتى
زنجیرەیەک توێژینەوە کە لێکۆڵینەوە لەبارەى کاریگەرییە فرە ئاراستەکانى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەکەن، بەسەر ناسکى دۆخى عێراق و ئابوورى عێراق و پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى و پاراستنى کۆمەڵایەتى و جێگیرى ژینگەیى و دانیشتوانە دۆخ ناسکەکەوە، بڵاو کرانەوە. توێژینەوەکان هەلدەستن بە خستنەڕووى کۆمەڵێک پێشنیارى گرینگ بۆ سیاسەتى کار بۆ حکومەتى عێراق و سیستەمى نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشەکانى پەرەپیدانى بەمەبەستى هاریکاریکردنى زاڵبوونى عێراق لە ڤایرۆسى کۆرۆنا و بەرەو بنیاتنانێکى دروست لەدواى پەتاکەوە.
چیرۆکى گوزارشتکار لە هێز
پاڵەوانانى عێراقی لە دیالە و كەركوك لە ڕووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا
ئاشنابە بە كارەكانی د. عەلی عەبدوڵا عەباس، 30 ساڵان، پزیشكی موقیمی باڵا لە نەخۆشخانەی فێرکاری بەعقوبە
د. عەلی عەبدوڵا عەباس، 30 ساڵان، پزیشكی موقیمی باڵا لە نەخۆشخانەی فێرکاری بەعقوبە، دەڵێت " ئەم ڤایرۆسە کاریگەری کردووەتە سەر کار و ژیانی ڕۆژانەمان بە گشتی. لە ئێستادا پۆشاكەکانمان دەخرێنە بەر خۆر و بەردەوام دەشۆردرێن، ناشتوانم لە منداڵەکانم نزیك ببمەوە. لە نەخۆشخانەدا دەبێت بە کەلوپەلی پاراستنی کەسیی تەواوی جەستەمان داپۆشین لەم کەشە گەرمەدا و دوو ماسك و سەرپۆشێك و پێڵاو پۆشێکیش بپۆشین. لەگەڵ ئەمانەدا ئێمە ئەو بەدلەیە دەپۆشین کە بۆ کارمەندانی پزیشكی و فریاگوزاری دیزاین کراون بۆ ئەوەی خۆمان لە توش بوون بە ڤایرۆسەکە بپارێزین
بۆ دڵنیابوون لەوەی بایەخپێدانی تەندروستی لە نەخۆشخانەی گشتی بەعقوبە باشتر بووە لە دیالەدا، 20 یەکەی دابڕاندن دروست کران، بە پشتیوانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، و لە سەرەتای ئەیلولی 2020 تەواو کران
لە هەمان کاتدا لە باکوری دیالە، لە کەرکوک، کارکردن بۆ دروستکردنی یەکەی نوێی جیاكردنەوەی نەخۆش تەواو بووە بۆ چارەسەركردنی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا
ڕووبەرووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و نایەكسانی ڕەگەزیی
چیرۆكی وەلاء بخوێنەرەوە، كە تەمەنی 29 ساڵە و ئەندازیاری پزیشکى ئەندامییە و سەركردایەتی لیژنەی تەندروستی دەكات لە ئەنبار
بەشداری پێکردنی ئافرەتان لە بەدەنگەوەچوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر گرنگە، کەواتە بەشداری پێکردنیان لە پۆستەکانی بڕیاردانیشدا زۆر گرنگە. بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان هانی ئافرەتانی داوە لە عێراقدا بۆ گرتنە دەستی ڕۆڵی سەرکردایەتی و پێشڕەوی لە مامەڵەکردن لەگەڵ پەتاکەدا. لە ڕاستیدا هەندێك لە ئافرەتان لیژنەکانی تەندروستییان بەڕێوە بردووە لە دامەزراوە تەندروستیە ناوخۆییەکاندا و پشتیوانی کۆمەڵگاکەی خۆیان کردووە و هیوایان داوەتە بەر دانیشتوانەکە لەم کاتە سەختانەدا
بۆ نموونە، وەلاء تەمەنی 29 ساڵە و ئەندازیاری پزیشکى ئەندامییە و لەم دواییانەدا کرایە سەرۆکی لیژنەی بەرپرس لە سەرپەرشتیکردنی دابینکردن و دانانی کەلوپەلی پزیشکی بۆ پشتیوانیکردن لە بەدەنگەوەچوونی حکومەتی عێراق بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای ئەنباردا
زۆر گرنگە بەشێک بم لەم جۆرە لیژنەیە، چونکە بڕێکی زۆر کەم ئافرەت دەبینرێن لە شوێنی کاردا لە عێراق. ئەو ئافرەتانەی پسپۆریەکەیان وەکو منە زۆر کەمن. زۆر سەختە بۆ ئافرەتان رەزامەندی خێزانەکانیان و خزمەکانیان و کۆمەڵگەکەیان بەدەست بێنن بۆ کارکردن وەکو ئەندازیار. کارەکەمم خۆشدەوێت و ئەو ماوەیەی دەیبڕم بۆ چوونە سەر کارەکەم گرنگ نییە بەلامەوە بە مەرجێك بگەمە ئامانجەکانی خۆم. " گوتی وەلاء
بەرزكردنەوەی هۆشیاری لە رێگەی هەڵمەتی با كۆرۆنا ببەزێنین
هەڵمەتی با كۆرۆنا ببەزێنین هۆشیاری دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نێو ملیۆنەها عێراقی بڵاوكردەوە
زێنە سەباح، دانیشتووى شارى بەغدایە، گوتى: "توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووم و بۆ ماوەى نزیکەى 10 ڕۆژ بەدەست نیشانەکانیەوە دەمناڵاند، کە یەکێک لەوانە تا بوو. هەوڵم دەدا بیر لە نەخۆشییەکە نەکەمەوە. هەروەها دەرمانم بەکار دەهێنا کە لە لایەن دکتۆرەوە بۆم دەستنیشان کرابوو لەگەل ڤیتامین بۆ بەرزکردنەوەى بەرگرى جەستەم. لەهەمان کاتیشدا لە ماڵەوە لە کارکردن و وەرزشکردن بەردەوام بووم. بەم شێوازە بەسەر ڤایرۆسەکەدا زاڵبووم
زێنە چیرۆکى خۆى بۆ ئێمە باسکرد بۆئەوەى ئاستى هۆشیارى لەبارەى ڤایرۆسەکە و نیشانەکانى و گرینگى تەندروستى دەرونى و سەلامەتى بەمەبەستى چاکبوونەوە. لە ڕاستیدا، ئەمانە لەنێو ئامانجە سەرەکییەکانى کەمپینى باکۆرۆنا ببەزێنیندا بوون
ئەم کەمپینە لە مانگى حوزەیران تاکو ئەیلول ى 2020 جێبەجێکرا، کەمپینەکە دوو بەش بوو، ئۆنلاین و ئۆفلاین، و گەیشت بە نزیکەى 31.7 ملیۆن کەس لە عێراقدا
وێنەی ئەو كەسانەی لە هێلەكانی پێشەوەى رووبەرووبوونەوەی ئەم پەتایەدا كاردەكەن
ئاشنابە بەكارەكانی زەینەب كە تەمەنی 21 ساڵە برینپێچە لە نەخۆشخانەی ئەلحسێن لە کەربەلا
زەینەب تەمەنی 21 ساڵە برینپێچە لە نەخۆشخانەی ئەلحسێن لە کەربەلا، دەڵێت:"ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری کردووەتە سەر هەموو لایەنەکانی ژیانمان، نەك تەنها تەندروستی. خەڵكانی هەژار زیاتر بەدەست ئەم پەتایەوە دەناڵێنن و ئەمەش بووەتە بارگرانی و کۆمەڵێک کێشەی تر بۆ خێزانیش
زەینەب یەكێكە لەو كەسانەی كە لە تیمێكیكارامە كاردەكات لە هێڵی پێشەوە رووبەرووبوونەوەی پەتاى ڤایرۆسی كۆرۆنا و كە ئەم تیمە بایەخی تەندروستی و ژەمێکی گەرم و ژینگەیەکی پاك دابین دەکەن و یەکەی دابڕاندن دروست دەکەن
بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان یەکەی دابڕاندن لە نەخۆشخانەی شا حسێن دروست دەکات بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی عێراق، و و بە پیشتوانی لەلایەن دامهزراوهی ئهمریکی بۆ پهرهپێدانی نێودهوڵهتی کۆمەک کراوە
پەیامە هیوابەخشەکان لە دانیشاوانى ڕەمادییەوە
رابحە بناسن، دانیشتوویەکى تەمەن 69 ساڵانى ڕەمادییە و هەردوو نەوەکەى بەخیو دەکات
لە ئێستادا، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پشتیوانى دانیشتوانى نەینەوا و ئەنباڕ و سەڵاحەدین دەکات، کە بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە زەرەرمەند بوون، لەڕێگەى خواردن و کەرەستەى پاککردنەوە و بەرزکردنەوەى هۆشیارى و پاکژکردنەوەى شوێنە گشتییەکان. ئەم هەوڵانە لە لایەن چەند هەوڵێکى هەمەلایەنەى نێوان لێژنەکانى ئاشتى ناوخۆیى و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى و دەسەڵاتە نێوخۆییەکان و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، بە کۆمەکى دانیمارک، بەڕێوە چووە. تاکو ئێستا، 111,000 عێراقى سوودمەند بوون
لەمیانە یەکێک لە چاڵاکییەکانى بەرزکردنەوەى هۆشیاریدا، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لەگەڵ دانیشتوانى پارێزگاى ڕەمادى و ئەنباڕ دوا. رابحەی 69 ساڵى دانیشتووى ڕەمادى دەڵێت: "دانیشتوانى عێراق دەستکراوەن و هەمیشە لەکاتى قەیراندا شانبەشانى یەکترى دەوەستن
سوپاس بۆ کۆمەکى هەریەکە لە ئەڵمانیا و بەلجیکا و کەنەدا و دانیمارک و فینلەندا و فەرەنسا و یابان و هۆڵەندا و سوید و شانشینى یەکگرتووى بەریتانیا و دامهزراوهی ئهمریکی بۆ پهرهپێدانی نێودهوڵهتی توانیمان لەکاتى خۆیدا بەدەم خەڵکە عێراقەوە بچین
Credits:
Photo: UNDP Iraq