پەیکەری کۆچی برونۆ کەتەلانۆ نامۆ

ئەم کارە هونەرییەی برونۆ کەتەلانۆ هێمای چۆل و هۆڵی ژیانی کۆچەر و غەریبە کە خاک و وڵاتی خۆی بەجێ دەهێڵێت٠

ناونیشانی بێ هەستی و بێ خواستی ژیانێکە کە ناخ تیایدا ڕۆژانە هەڵدەکۆڵرێت و دەروونیش نوقمی تاریک و تنۆکی دەبێت٠

جانتای دەستی کۆچبەرەکەی برونۆ کەتەلانۆ سیخناخە لە بۆنی ئازیز خۆشەویستان ، لێوان لێوە لە بیرەوەری نیشتیمان و جێ و ڕێی باو باپیران، ناواخنی ناو ئەو جانتایە ئارام و ئۆقرەی غەریب دەبڕێ و خەو لە چاوی دەبڕسکێنێ ، ئەو جانتایە بەهەسپای ژیانی غوربەت هەراسان ئەکات و لە ئاکامدا تەنها خەم و پەژارە و دەرد و ژان و برک و ئازار بۆشای ژیانی نامۆی پڕ دەکاتەوە ٠

چی بڵێم !؟ کڵاوی قوچم دادەگرم و شاپۆ لێدەدەم بۆ هەموو ئەوانەی لە غەریبیدا دەژین٠

نامەی پیاوێکی ٨٠ ساڵی ئیتالیم بینی کە لە ئەمەریکاوە بۆ براکەی ناردبوو پاش پەنجا ساڵ ژیانی غوربەت ، لە نامەکەیدا نوسیبوی :٠

برای دوور و خۆشەویستم ؛ دووری لە شوێنی ڕەسەن و منداڵی هێدی هێدی ناخی هەڵکۆڵیم ، بەدرێژای ئەم پەنجا ساڵە پەرێشان و هەناسە ساردی کردم ، بڕوات بێ نازانم چۆن گوزارش لە چۆڵایی غەریبی بکەم ! ڕاستە پێم لە غوربەت چەقاندووە بەڵام هۆش و بیر و دڵم لە سقڵیە گیری خواردوە ٠

برا گیان ئێستا پیربووم و کۆتەرە پیاوێکم لەسەر کورسی خانەنشینی ڕۆژی سەدجار خەو دەمباتەوە ، خوا شاهیدە کە وەنەوزە کوتەش ئەیەم خەو بە سقڵیەوە دەبینم ٠

غوربەت جەستەی داڕزانم و ڕۆحمی یەخسیری دەرد و کەسەر کرد و بزەی ڕاستەقینەی لە ژیانما نەهێشت.

ئەرێ برا دەشی هیچ ژانێک هەبێت بە ئەندازەی ژانی غەریبی دوور و درێژ بێت ؟

دوای خوێندنەوەی ئەم نامەیە ئەمێنێتەوە بڵێم : دەستت خۆش برونۆ کەتەلانۆ ، پەیکەرەکەت کوت و مت لە نامەی پیاوە ئیتالیەکە دەچێت ٠

گۆڤاری کوردی

سەرخێڵ عبداللە
CREATO DA
dizay mamawandy

Ringraziamenti:

Sarkhel.A.M