پیێرۆ دێلە فرانچێسکە
Piero della Francesca
هونەرمەندی شێوەکار و ئەندازیاری ئیتالی بەناوبانگ پیێرۆ دی بێنێدێتی دێ فرانچێسکە لە سالی ١٤١٧ لە گوندی سانسێپۆلکرۆی هەرێمی تۆسکانە لە دایک بووە و بە یەکێک لە هونەرمەندەکانی سەردەمی چەرخی هەستانەوەی دووهەمی ئیتالیا دەژمێردرێت، خاوەنی کۆمەڵێک تابلۆی گرنگ و بەناوبانگە، تابلۆی هەستانەوەی حەزرەتی مەسیح کە لەسەر دیوار کێشراوە , بەناوبانگترین و گرنگترین تابلۆی پێرۆیە و ئێستا لە شاری سان سێپۆلکرۆیە و ساڵانە هەزاران گەشتیار سەردانی دەکەن ٠
Aldous Huxley
ئالدۆس هوکسلی رۆمان نوسێکی بەریتانی یە و لەساڵی ١٨٩٤ لە دایکبووە و لە ساڵی ١٩٦٣ لە لۆس ئەنجلوس کۆچی دوایی دەکات ، هۆکسلی کۆمەڵێک چیرۆک و ڕۆمان و هۆنراوەی بڵاوکردۆتەوە لە هەموویان بەناوبانگتر ڕۆمانی جیهانی نوێ یە ، هوکسلی لە یەکێک لە رۆمانەکانی دا دەلێت: جوانترین تابلۆ لە جیهاندا تابلۆی هەستانەوەی حەزرەتی مەسیحی پیێرۆ دێلە فرانچێسکەیە٠
SANSEPOLCRO
بێنیتۆ موسۆلینی
بۆردومانکردنی سانسێپۆلکرۆلە پانتایی دەشتە فراوانەکانی نێو شاخ و دۆڵەکانی هەرێمی تۆسکانەی ئیتالیا نزیک شاری فلۆرەنسا گوندێکی بچوکی ڕازاوەی دڵفڕێن کە بە جوانیەکەی رۆح ئەسمێت و هۆش ئەمژێت ، پتر لە ٦٠٠ ساڵە شاکاری هەستانەوەی حەزرەتی مەسیحی هونەرمەند پیێرۆ دێلە فرانچێسکەی لە باوەشگرتووە
کاتێک هاوپەیمانەکان هێرشدەکەنە سەر فاشست و نازییەکانی سەر بە موسۆلینی و هیتلەر و نزیک دەبنەوە لە هەرێمی تۆسکانە ، هەواڵیان پێ دەگات گوایە ژمارەیەک لە نازییەکان لە گوندی سانسێپۆلکرۆ خۆیان شاردۆتەوە ، ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی داوا لە کەپیتان تۆنی کلارک بکەن بۆردومانی گوندەکە بکات٠
کەپیتان تۆنی کلارک
Capitan Tony Clarke
کلارک سەرباز و فەرماندەیەکی بە رەچەڵەک ئینگلیزە و لە کۆتایی چەنگی جیهانی دووهەمدا لەگەڵ هێزی هاوپەیمانەکان بەشداری ئازادکردنی ئیتالیا دەکات ٠
کلارک رۆمانەکەی بیردەکەوێتەوە
کەپیتان تۆنی کلارک کاتێک فەرمانەکەی پێ دەگات، رۆمانەکەی ئالدۆس هوکسلی بیر دەکەوێتەوە بیر لەوە دەکاتەوە بە بۆردومانکردنی گوندەکە ئەگەری ئەوە هەیە کە تابلۆکەی هەستانەوەی حەزرەتی مەسیح لە ناو بچێت ، بۆیە بڕیاردەدات درۆ لەگەڵ سەرکردەکانی خۆی بکات و سانسێپۆلکرۆ بوردومان نەکات و حەزرەتی مەسیح ڕزگاربکات٠
تۆنی کلارک و کتێبخانەکەی باشوری ئەفەریقا
کولتور و هونەر و جوانی
سەرخێڵ عبداللە محمد
گۆڤاری کوردی
Ringraziamenti:
Sarkhel.A.M